ناساندن
تەنگەنەفەسی یان هەناسەتەنگی (بە ئینگلیزی: Dyspnea، بە عەرەبی: ضیق في التنفس) نەخۆشییەکی درێژخایەنە کەتێیدا بۆڕی هەوای بۆڕییەکانی هەناسە لە سییەکان تەسک دەبێتەوە و ئاوساوە، هەناسەدان قورس دەکات.
ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبن
هۆکارەکانی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی زۆرن، بەڵام باوترینیان بریتییە لە باش ئەنجام نەدانی ڕاهێنان یان هەبوونی ئەم کێشانە:
- کەمخوێنی (کەمی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن)
 - بێتاقەتی
 - هەبوونی کێشە لە دڵ، سییەکان، یان کێشەی هەناسەدان
 - جگەرەکێشان لە پێشوودا یان لە ماوەی تووشبوون بە حاڵەتەکەدا
 - هەوکردن
 - زیادبوونی کێش لە ڕادەی ئاسایی خۆی
 
نیشانە باوەکانی تەنگەنەفەسی
بریتین لە:
- کۆکەیەکی بەردەوام بە تایبەت لە شەودا.
 - خشخشە لە کاتی هەناسەدان.
 - هەناسە تەنگی یان سەختی هەناسەدان، هەندێکجار تەنانەت لە کاتی پشوودانیش.
 - گرژبوونی سنگ، کە هەناسەدانی قووڵ قورس دەکات.
 
هۆکاری تووشبوون بە تەنگەنەفەسی
بەرکەوتن بە مادەی وروژێنەر و ماددەی جۆراوجۆر کە هەستیاری دروست دەکەن، دەتوانێت نیشانەکانی تەنگەنەفەسی دروست بکات. هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن و ماددە هەستیارییەکانی هەوا، کۆپانەکانی تۆز، ئاژەڵە ماڵییەکان تۆزی دار و گژوگیا و تۆزی دانەوێڵە یان ماددە کمیاییەکان.
چارەسەر
دەتوانی بە چەند شێوەیەکی جیاواز دەرمانی تەنگەنەفەسی وەربگری لەوانە:
- لەوانەیە بە بەکارهێنانی ئامێری هەناسەدانی ژەمی پێوەر، نەبولایزەر یان جۆرێکی تری ئامێری هەناسەدان.
 - باشترین دەرمان بۆ نەخۆشی تەنگەنەفەسی:
 
- Salbutamol (ventolin)
 - fenoterol
 - Salmeterol
 - theophylline
 - Aminophyllin
 - Bromhexine
 - Montelukast
 - Beclomethasone
 - Mometasone (nasal spray)
 - Budesonid (nasal spray)
 - Omalizumab (powder)
 
تیبینی
ئاگاداربە لە بەکارهێنانی salbutamol (ventolin) جونکە لێدانی دڵ خێرادەکات. بۆیە وا باشترە بۆ کەسێک بەکار نەهێندرێت کە لێدانی دڵی ناڕێکە یاخود. دڵی بە پاتری ئیشدەکات.