ناساندن
باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن (طواري-Emergency) بەکاردێت، بەشی فریاکەوتن بەشێکی گرنگی نەخۆشخانەیە و هەرم نەخۆشێک کە سەرەتا دەچێتە نەحۆشخانە سەردانی ئەو بەشەدەکات.
باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن بەکاردێت
- ئەمپولی Voltaren بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازاری کەم و ناوەندى بەکاردێت.
 - ئەمپولی Tramal بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازاری توند یا مامناوەند بەکاردێت.
 - ئەمپولی Buscopan بۆ چارەسەری گرژبوونی کۆئەندامی هەرس بەکاردێت.
 - ئەمپولی Decadrone بۆ هەستیاری بەکاردێت.
 - ڤایەڵی Hydrocortison بۆ چارەسەری هەستیاری و ڕەبۆ بەکاردێت.
 - ئەمپولی Allermin بۆ چارەسەری هەستیاری و هەوکردنی لووت و پێست بەکاردێت.
 - ئەمپولی Aminophylin بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی بەکاردێت.
 - قنینەی Ventolin بۆ چارەسەری هەناسەتەنگی و ڕەبۆ بەکاردێت بەشێوەی تەبخیر (بەهەڵمکردن).
 - ئەمپولی Plasil بۆ دڵ تێکچوون و ڕشانەوە بەکاردێت.
 - ئەمپولی Diazepam خەوهێنەر و هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێت.
 - ئەمپولی Phenobarbital خەوهێنەر و هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێت.
 - ئەمپولی Cordaron بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
 - 13.ئەمپولی Adenosin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ و Tachycardia بەکاردێت.
 - ئەمپولی Metoprolol بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
 - ئەمپولی Lasix بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و Edema و Hypercalcemia بەکاردێت.
 - ئەمپولی Angised بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و ئازاری سنگ بەکاردێت.
 - ئەمپولی Dopamin بۆ زیادکردنی لێدانی دڵ و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن بەکاردێت.
 - ئەمپولی Isoptin بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
 - ئەمپولی Adrenalin بۆ چارەسەری هەستیاری و تەنگەنەفەسی و وەستانی دڵ بەکاردێت.
 - ئەمپولی Digoxin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
 - ئەمپولی Potasium Chloride بۆ چارەسەری کەمی پۆتاسیۆم و ژەهراویبوون بە Degoxin بەکاردێت.
 - ئەمپولی Sodium Bicarbonate بۆ چارەسەری زۆری ترشێتی لەناو خوێن و ژەهراویبوون بە دەرمان بەکاردێت.
 - ئەمپولی Calcium Gluconate بۆ چارەسەری کەمی کالسیۆم بەکاردێت.
 - ڤیاڵی Losec بۆ چارەسەری دڵەکزێ و برینی گەدە و دوانزەگرێ و Gerd بەکاردێت.
 - ئەمپولی Zantac بۆ چارەسەری برینەکانی گەدە و کەمکردنەوەی ترشێتی گەدە بەکاردێت.
 - ئەمپولی cyclokapron بۆ چارەسەری خوێنبەربوون بەکاردێت.
 - ڤایەڵی Heparin بۆ دژە خوێن مەیین بەکاردێت بە تایبەت ئەوانەی تووشی جەڵدە بوون یا خوێنیان خەستە.
 - قنینەی Lidocaine بو بەنجکردن و شۆردنەوەی چاو بەکاردێت.
 
سەرچاوەکان
 383 بینین