ناساندن
پشکنینی خڕۆکە سوورەکان (بە عەرەبی: فحص كريات دم الحمر، بە ئینگلیزی: Test Count RBC) خڕۆکە سوورەکان شێوەیەکی خڕی دوولا و قووپاویان هەیە و بێ ناوکن، ڕەنگێکی سووریان هەیە بە هۆی ئەو هیمۆگڵۆبینەی کە هەڵیانگرتوە. خڕۆکە سوورەکان ئاسایی بە چاو نابینرێن بەڵام دەتوانین لە ڕێگەی مایکرۆسکۆپەوە بیانبینین.
تایبەتمەندییەکانی خڕۆکەیەکی سووری پێگەشتوو
- شێوەیەکی خڕی دوولا و قووپاوی هەیە.
 - ناوکی نییە.
 - نیوەتیرەکەی ٧.٥ مایکرۆمەترە.
 - ئەستوورییەکەی لە لێوارەکانیدا ٥.٢ مایکرۆمەترە و لە ناوەڕاستیشدا ٠.١ مایکرۆمەترە.
 - بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژ دەژی.
 - قەبارەکەی 90FI بۆ 95FIـە.
 
فـرمـانـی خـڕۆکـە سوورەکان
- ئۆکسجین هەڵدەگرن و دەیگوازنەوە لە سییەکانەوە بۆ خانە و شانەکانی لەش.
 - دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەگوازنەوە لە خانە و شانەکانی لەشەوە بۆ سییەکان.
 - پێکدێن لە هیمۆگڵۆبین.
 - جۆرە antigenـێکی تایبەتیان لەسەرە کە بۆ دیاریکردنی جۆری گرووپی خوێن (RH Factor) بەکاردێت
 - هاوسەنگی ترشی و تفتی خوێن دەپارێزێت.
 - هاوسەنگی ئایۆنەکان دەپارێزن لە ناو خوێندا.
 - هاوسەنگی لینجی خوێن دەپارێزن.
 
ڕێژەی ئاسایی خڕۆکە سوورەکان و هۆکاری کەمی و زیادیان چییە؟
یەکەم Erythrocytosis: بریتییە لە زیادبوونی خڕۆکە سوورەکان لە ڕێژەی ئاسایی خۆیان و ئەم هۆکارانەش دەبنە هۆی زیادووبونی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان:
- جگەرە کێشان.
 - نەخۆشی بۆماوەیی دڵ.
 - ناتەواوی گورچیلەکان.
 
دووەم Erythrocytopenia: بریتییە لە کەمبوونی خڕۆکە سوورەکان لە ڕێژەی ئاسایی خۆیان. ئەم هۆکارانەش دەبنە هۆی کەمی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان لە خوێندا.
- خوێن بەربوون.
 - ناتەواوی مۆخی سووڕی ئێسک.
 - Folate deficiency
 
ژمارەی ئاساییی خڕۆکە سوورەکانی خوێن
لەڕێی وەرگرتنی خوێنەوە پشکنین بۆ خڕۆکە سوورەکان دەکرێت،
- لە پیاوان - ٤٫٧ بۆ ٦٫١ ملیۆن خانە لە یەک مایکرۆلیتر (cells/mcL)
 - لە ئافرەتان - ٤٫٢ بۆ ٥٫٤ ملیۆن خانە لە یەک مایکرۆلیتر (cells/mcL)
 
سەرچاوەکان
 870 بینین