ناساندن
نهخۆشی درێژ خایهنی گورچیلهكان هەروەها پێی دەوترێت شکستی درێژخایەنی گورچیلە بریتییە لە لە دەستدان و لەکارکەوتنی فرمان و کردارەکانی گورچیلەیە. گورچیلەکان پاشەڕۆکان و شلە زیادەکان لە خوێن دەپاڵێون کە دواتر لە ریگەی میزەوە لە لەش لادەبرێن. نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئاستی مەترسیداری شلەمەنی و پاشەڕۆکان دروستببێت بۆ ئەوەی لە لەشتدا کۆببنەوە.
نیشانەکانی
- هێڵنج و ڕشانەوە
 - کیشە دروست بوون لە خەو
 - زۆربوون یان کەمبوونی میز
 - وشکبوونی پێست
 - بەرزی فشاری خوێن
 - ئازاری سینگ
 - کەمبوونی ئارەزووی خواردن
 - هەستکردن بە ماندوویی و لاوازی
 
هۆکارەکانی توشبوون
- تووشبوون بە جۆری یەکەم و دووەمی شەکرە.
 - بەرزی پەستانی خوێن.
 - هەوکردن (Glomerulonephritis) بریتییە لە هەرکردنی ئەو بەشەی کە کرداری فلتەرکردن ئەنجام دەدات.
 - هەبوونی بەرد لە گورچیلەکان.
 - تووشبوون بە حاڵەتی Vesicoureteral کە بریتییە لە حاڵەتیک کە بەهۆی گەڕانەوەی میز بۆ ناو گورچیلەکان روودەدات.
 
چۆن خۆمان بپارێزین؟
- دووركهوتنهوه له جگهرهكێشان.
 - پاراستنی كێشی لهش و جووڵەکردن و وەرزش کردن.
 - خواردنی خۆراكی تهندروست.
 - كۆنتڕۆڵكردنی پهستانی خوێن.
 - كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژهی شهكر له خوێن.
 
سەرچاوەکان
 363 بینین