ناساندن
لەکاتی لەدایکبوونی منداڵدا چەندین حاڵەتی لەناکو و نەخوازراو هەیە بەسەر منداڵدا بێت بەڵام دوو حاڵەتیان جیاوازن.
حاڵەتی یەکەم ناوبراوە بە Colic
لەم حاڵەتە کۆرپە تازە لەدایكبووەکان بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاری کراو بوونی هەبێت ئازار و گریانی بەردەوامیان هەیە، بەڵام دەکرێ ئەمانەی خوارەوە بەهۆکار دابنرێن:
- گەشەی سیستتمی هەرس کە جەستەی کۆرپەکە تازە ئاشنابووە بەو حاڵەتە ئەمەش بەپێی کۆرپەکان کاتی ڕاهاتنیان دەگۆڕێت.
 - زۆر پێدانی خۆراك یاخود کەم پێدانی کە پێویستە باڵانس ڕابگیرێت لەلایەن دایکان و باوکان تاکو بە ئاسانی ئەم حاڵەتە تێبپەڕێنن.
 - هەبوونی هەستیاری بەخۆراكێک کە دەکرێە جۆری شیرەكە بێت، یاخود خودی شیری دایکەکە بێت. لە ٦ هەفتەی سەرەتاکو ٣ بۆ ٤ مانگ ئەگەری بەردەوام بوونی هەیە، باشترین شت کەبیکەین ئەوەیە هێمنانە لەگەڵ حاڵەتەکە مامەڵە بکەین و هەوڵبدرێت بە کەمترین شێوە ڕێگا دەرمانییەکان بگیرێتە بەر.
 
حاڵەتی دووەم سکچوون
هەرچەندە حاڵەتەکان زۆر باو و دیارە بەڵام هێندەی باوبوونەکەی مەترسی لەسەر کۆرپەکە هەیە کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لە لەدەستانی شلەی زۆر و ماددە سوودبەخشەکانی ناو جەستەی کۆرپەکە. نیشانەكانی حاڵەتەکە:
- وشك بوونی دەم
 - نەمانی توانا و هێز بۆ جووڵە و گریان
 - دابەزینی کێش
 
هۆکارەکانی حاڵەتەکە
- هەستیاری بە تەواوکارییەکی خۆراكی یاخود شیرەکەی
 - ناتەواوی لە سیستمی هەرس
 - بەکتریا و ڤایرۆس
 
هەندێك چارەسەری پێشنیارکراو
١- بابەتە نادەرمانیەکان
- وەرگرتنی شلەیەكی زۆر، (ئاو، شیر).
 - پێداچوونەوە بە جۆری شیرەکەی یاخود تەواوکارییە خۆراكییەکان کە وەریدەگرێت.
 - بەردەوام و زوو گۆڕینی دایبی کۆرپەکە.
 
٢- چارەسەرە دەرمانییەکان
- Oral rehydration: بۆ گەڕانەوەی ماددە سودبەخشە لەدەستچووەکان
 - Azithromycin: دژە بەکتریا
 - Imodium: بۆ ڕاگرتنی سکچوونەکە
 
سەرچاوەکان
 268 بینین