سەرەتا
بۆ ڕزگاربوون لە هەستی بێزاری و خەمۆکی و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەبێت هەندێك چالاکیی ئەنجام بدەیت کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی دەبێت و بە ئەرێنی دەتهێڵنەوە لە ژیاندا.
چالاکییەکان بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی و بێزاری
توێژەران ئاماژەیان بە حەوت چالاکیی کردووە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر جەستە و مێشك هەیە، کۆتایی بە هەستی نەرێنی و بێزاری و نیشانەکانی خەمۆکی دەهێنن، بەم جۆرە:
- بەرزکردنەوەی قورسایی: دەبیتە خاوەن جەستەیەکی بەهێز و چالاک.
 - مەلەکردن: یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت.
 - وێنەکێشان و هونەر: توانای داهێنان باشتر دەکات و مێشك چالاك دەکات.
 - نووسین: لە بیرۆکە نەرێنییەکان دوورتدەخاتەوە.
 - وێنەگرتن: یارمەتیت دەدات شوێن و گۆشەی نوێ بدۆزیتەوە.
 - وەرزشەکانی شەڕکردن: یارمەتیت دەدات رووبەڕووی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ ببیتەوە.
 - چێشتلێنان: توانای داهێنان و بڕوابەخۆبوون زیاتر دەکات.
 
سەرچاوەکان
 651 بینین