سەرەتا
ساردەمەنییەکان (بە عەرەبی: آيس كريم، بە ئینگلیزی: ice cream)، وەکوو ئایسکرێم و دۆندرمە و جۆرەکانی، لەو خواردنانەن کە لە کۆتایی وەرزی بەهار و بەتایبەت لە هاویندا خواستێکی زۆریان لەسەرە، منداڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی تەندروستیی دەبێت.
زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ تەندروستی منداڵ
- هۆکارە بۆ زۆربوونی کێش و قەڵەوی چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە.
 - بێ هێزی کۆئەندامی بەرگریی جەستە.
 - ژەهراویبوون بە بەکتریا و ڤایرۆس کە لەڕێگەی ساردەمەنیی سەردانەپۆشراوەوە دەگوازرێتەوە، لە نیشانەکانی سکچوون، ڕشانەوە، ئازاری سک.
 - زیادبوونی ئەگەری هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان.
 - زیادبوونی ئەگەری کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک.
 - دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاریی بە شیر یان هەرس نەکردنی لاکتۆز.
 - سەرئێشەی دوای ئایسکرێم و ساردەمەنی، ڕەنگە لە هەندێک کەسدا ڕووبدات.
 - پێویستە ساردەمەنی بە هیچ شێوەیەک نەدرێت بە منداڵی خوار یەک ساڵ.
 
خۆراکی جێگرەوەی ساردەمەنییەکان
- شەربەتی میوەی فرێش لە ماڵەوە ئامادەبکرێت و بخرێتە ساردکەرەوەوە، لە ناو قاڵبی جیاوازدا لەگەڵ کەمێک تامی ڤانێلا یان شوکلاتەی تێبکرێت و بدرێت بە منداڵ، یان وەک شێوەی ئەزبەرید بخورێت و باشترە شەربەتەکە بەتڵپە و ڕیشاڵی میوەکەوە بخرێتە فرێزەرەوە.
 - میوە قاش بکرێت و بەشێوەی جوان و سەرنجڕاکێش بخرێتە ساردکەرەوە و بە بەستوویی بدرێت بە منداڵ.
 - تا درەنگتر ساردەمەنی بدرێت بە منداڵ باشترە، نابێت بەبڕێکی زۆر ببرێتە ماڵەوە و ڕۆژانە زیاتر لە دانەیەک بدرێت بە منداڵ.
 
سەرچاوەکان
 584 بینین