با کردنی سک
با کردنی سک یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە سک دەکشێت و پڕ دەبێت و بە ئاوساویی دەردەکەوێت، دەکرێت ڕاکێشراو و توند بێت و هەندێک ئازاری هەبێت، یان دەرکردنێکی زۆری گازەکان و قڕقێنە دانەوە، یان سک دەنگێک دەردەکات بە غەرغەرەکردن دەچێت، خەڵک بەوە باسی دەکەن کە دەبێتە هۆی تەنگی و هەستکردن بە نائاسوودەیی، سک تێیدا بە ئاوساو دەردەکەوێت و گەورەترە لە کاتی ئاسایی، کە ڕوودەدات لە ئەنجامی پڕبوونی کۆئەندامی هەرس بە هەوا و گاز، زۆربەی خەڵک لە قۆناغێکی ژیانیاندا بەدەست ئەم کێشەوە دەناڵێنن، ڕاهێنانە وەرزشییەکان و تەواوکاری خۆراکی و شێلانی کەسەکە ڕەنگە هاوکار بێت بۆ کەمکردنەوەی با کردنەکە و سنوردارکردنی، یان دەکرێت کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان یان سیستمی خۆراکی بکرێت لە پێناو ڕێگری لە با کردنەوەی سک و ڕێگری لە ڕوودانی.
هۆکارەکانی با کردنی سک
پڕبوونی کۆئەندامی هەرس بە هەوا و گازەکان بە هۆکاری سەرەکی با کردنی سک دادەنرێت، هەروەها چەندین هۆکاری هەیە و دەکرێت هۆکارەکە مەترسیدار بێت یان ئاسایی بێت، لەو هۆکارانەش:
قوتدانی هەوا
کە یەکێکە لە هۆکارە بڵاوەکانی با کردنی سک، پاش خواردنی خۆراک کە گاز لە کۆئەندامی هەرسدا زیاد دەکات لەکاتی تێکشکاندنی خۆراکی هەرس نەکراو، یان قوتدانی هەوا لەکاتی خواردن و خواردنەوە، دەکرێت ئەم حاڵەتانە ببنە هۆی زیادبوونی گازەکان و ڕوودانی با کردنەکە:
- خواردنی خۆراک بە خێرایی
 - بنێشت.
 - جگەرەکێشان.
 - دانانی تاقمی ددانی تەنک.
 - سەرما یەکێکە لە هۆکارەکانی قوتدانی هەوا و زیادبوونی گازەکان لە سکدا، کە دەبێتە هۆی با کردنی.
 - درەنگ بەتاڵبوونەوەی گەدە کە ئەمەش وادەکات گازەکان بە هێواشی تێپەڕن، کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەیان و با کردنی سک.
 
هۆکارە مەترسیدارەکانی با کردنی سک
دەکرێت با کردنی سک هەندێک جا نیشانەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارانە بێت:
- نەخۆشی تێکچوونەکانی هەرس.
 - بەرگەنەگرتنی گلوتین.
 - کورتهێنانی پەنکریاس ئەویش لاوازییە لە هەرسکردن، بەهۆی بێ توانایی پەنکریاس لە دروستکردنی ئەنزیمی پێویست بۆ هەرس.
 - هەبوونی کونێک لە کۆئەندامی هەرسدا یان لە ڕێڕەوەکانی گەدە و ڕیخۆڵە، یان هەر ئەندامێکی تری سکەکەلێن.
 - شێرپەنجەی هێلکەدان کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەکان لە سکە کەلێندا.
 - نەخۆشییەکانی جگەر و لەکارکەوتنی گورچیلە، یان خوێنتێزانە وەستانی دڵ.
 
هۆکارە تەندروستییەکانی با کردنی سک
دەکرێت با کردنی سک هۆکارەکەی یەکێک لە تێکچوونەکانی تەندروستی لەش بێت، وەکوو:
- نەخۆشی کۆڵۆنی وروژاو (سەرلێشێواو).
 - تێکچوونە هەرسییەکان.
 - دڵەکزێ.
 - زیادبوونی کێش.
 - هەستیاری خۆراک.
 - زیادبوونی هۆڕمۆنەکان (بەتایبەت لای ئافرەتان)
 - جیاردیا، کە میکرۆبێکی کەڕوویی ڕیخۆڵەیە.
 - لەدەستدانی حەزی خۆراک یان برسەهاری (برسێتی زۆر زۆر)، کە یەکێکە لە تێکچوونەکانی خواردنی خۆراک.
 - دوودڵی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
 - وەرگرتنی هەندێک دەرمان.
 
هەندێک فاکتەری تر کە دەبنە هۆی با کردنی سک
- زیادەڕەوی یان کەمی گەشەی بەکتریا لەناو کۆئەندامی هەرسدا.
 - کۆبوونەوەی گازەکان.
 - گۆڕانکاری لە جوڵەی ڕیخۆڵەکان
 - تێکچوونێک لە دەرکردنی گازەکان.
 - خواردنی هەندێک خۆراک کە بەرهەمهێنانی گازەکان، وەکوو کاربۆهیدرات.
 - قەبزیی.
 
چارەسەری با کردنی سک
دەکرێت ئەم چارەسەرانە بەکاربێن بۆ سنوردارکردن و نەهێشتنی با کردنی سک، کە خۆیان دەبیننەوە لە:
- پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست.
 - ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بە شێوەیەکی ڕێکخراو.
 - دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
 - کەمکردنەوەی خواردنی خۆراکە چەورەکان.
 - خواردنی خۆراک بە هێواشی.
 - دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان.
 - کەمکردنەوەی خواردنی خوێ.
 - ڕێکردن پاش خواردنی خۆراک.
 - دەکرێت چەند چارەسەرێکی گیایی بەکاربێت بۆ کەمکردنەوەی با کردنی سک، وەکوو: زەنجەفیل، نەعنا، بەیبوون، کولەکە.