نەخۆشی دەردە جوڵە چییە؟
نەخۆشی دەردە جوڵە حاڵەتێکی ناخۆشە کە لەکاتی گەشت کردن بە ئۆتۆمبێل یان فڕۆکە و هەر شتێک ببێتە هۆی جوڵەیکەسەکە ڕوودەدات، ئەم کێشەیە بەهۆی گوێی ناوەڕاستەوە ڕوودەدات و هاوسەنگی گوێی ناوەوە تێکدەچێت، گوێی ناوەڕاست پڕ لە شلەیە و بەرپرسی ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستەیە.
نیشانەکانی دەردە جوڵە چییە؟
- نەمانی حەزی خواردن.
 - دڵتێکچوون و ڕشانەوە.
 - هەست بە سوڕان و گێژبوون.
 - لاوازی و ناهاوسەنگی.
 - باوێشک
 
هۆکارەکانی نەخۆشی دەردە جوڵە
هۆکارەکەی گەشت کردنە بە فڕۆکە، ئۆتۆمبێل، بەلەم، سواربوونی یارییە جوڵاوەکان کە دەبنە هۆی جوڵانی شلەی گوێی ناوەڕاست و هاوسەنگی تێکدەدەن و ئەویش پەیام دەنێرێت بۆ بەشی ڕشانەوە لە مێشکدا و دواتر کەسەکە دەڕشێتەوە و کۆمەڵێک نیشانەی تریشی دەبێت.
هۆکارەکانی خراپبوونی حاڵەتەکە
- گەشت کردن
 - پەستانی دەروونی
 - خواردنەوەی ماددە کهولیەکان
 - ژینکەی پیس و ئالوودە بە تەپوتۆز
 - خێرا جوڵانی شتەکان لەبەرچاوو
 
ڕێگاکانی ڕێگری کردن لەم حاڵەتە
- پێش یان کاتی گەشتەکەشت دوورکەوە لە خواردنی قورس و خواردنەوەی ماددە کهولیەکان و هەوڵبدە کە میوە و شلەمەنی زۆر بخۆیت و هەروەها دوورکەوە لە خواردنی شتی سار.
 - لەکاتی گەشتەکەدا هەوڵبدە لە شوێنێکی جێگیر دانیشیت تا زۆر نەجوڵێیت.
 - ئەگەر دەکرێت جوان پاڵبدەرەوە بە کورسیەکەتەوە.
 - هەناسەی قووڵ و لەسەرخۆ بدە.
 - هەوڵبدە دوورکەوە لەو شوێنەی کە تێیدا جگەرە دەکێشرێت.
 - جامەکان بکەرەوە تا هەوا لێت بدات.
 - دوورکەوە لە کتێب خوێندنەوە و سەیرکردنی مۆبایل.
 - پێش ئەوەی دەست بکەیت بە گەشتەکەت دەرمان بەکاربهێنە.
 - هۆکاری دەروونیش کاریگەری هەیە لەسەر ئەم حاڵەتە، هەوڵبدە پێش گەشەکەت باری دەروونیت جێگیر بێت، و دڵخۆش و گەشبین بەو مەترسە لەوەی کە لە گەشتەکەتدا دووچاری ئەم حاڵەتە ببیتەوە.
 
ئەو نیشانانەی کە دوای گەشتەکەت تووشی دەبیتەوە چین؟
- وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی ڕشانەوەوە.
 - کەوتن بە شوێنێکدا بەهۆی ناهاوسەنگیتەوە.
 
چارەسەکردنی دەردە جوڵە
- کاتێک تووشی ئەم حاڵەتانە بوویتەوە هەوڵبدە لە ژورێکی تاریکدا پشوو بدەیت و پەڕۆیەکی تەڕی فێنک بخەیتە سەر ناوچاوت.
 - هەوڵ مەدە ڕێگری بکەیت لە ڕشانەوەت چونکە ڕشانەوەکە باشە و دواتر هەستی دڵتێکچوونت ناهێڵێت، بەڵام هەوڵیش مەدە ئەگەر دڵتێکچوونت هەبوو بە زۆر خۆت بڕشێنیتەوە.
 - هەوڵبدە زۆر چاوت مەجوڵێنە و تەنها سەرنج بخە سەر خاڵێک لەکاتی گەشتەکەتدا.
 - دەرمانیش یەکێکە لەڕێگا چارەسەرەکان کە دەتوانیت نیو کاتژمێر پێش گەشتەکەت یەکێک لەم حەپانە بخۆیت (dimenhydrinate ،Meclizine).
 
سەرچاوەکان
 716 بینین