زانیاری دەربارەی برنج
بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەییەتی، ڕووەکێکی ساڵانەیە و سەرچاوەکەی لە ئاسیاوەیە بە تایبەتی چین و هیندستان و ئەندۆنیسیا، هەر لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ سوریا و ئەفەریقا و ئەمەریکا. لە سووریاوە بە دەریای سپی ناوەڕاستەوە گەیشتۆتە ئەوروپا. ئێستا لە ئیتالیا و ئیسپانیا دەچێندرێ و بە کەمێکیش لە بەریتانیا. لە جیهاندا ١٥٠ جۆری هەیە و لە هیندستان ٥٠-٦٠ جۆری هەیە.
بۆ چاندنی برنج زەویەکی تەڕ و ئاوێکی زۆری دەوێت و لە ناو زۆنگاوەکانیش دەبێت، کەم جۆری هەیە لە زەوی وشک و کەم ئاوی بڕوێت.
پێکهاتەی برنج
- نیشاستە ٧٨٪.
 - ئاو ١٢.٥٪.
 - پڕۆتین ٣٪.
 - ڕۆنی ڕووەکی ٣٪.
 - کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم و مەنگەنیز و فۆسفۆڕ و کبریت و یۆدی تیایە.
 - ڤیتامینی (ئەی و بی و ئی) تیایە.
 
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی برنج
- سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراک و وزەیە.
 - سووکە لەسەر گەدە و بە ئاسانی هەرس دەکرێت.
 - بۆ سکچوون باشە چونکە پۆتاسیۆمی تیایە.
 - ئاوی برنج پاش کوڵان بۆ نەرم کردن و ڕوونی پێست باشە.
 - ئاوی برنج و کەمێک شەکر و لیمۆ بۆ دابەزینی تاو گەرما بردن و هەوکردن باشە.
 - بۆ نەخۆشیەکانی گورچیلە باشە وەک بوونی پڕۆتین لەناو میز و کەمبوونەوەی چالاکی گورچیلە.
 - هۆقنەی دامەن بە ئاوی برنج باشە بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی ڕەستە و کۆم.
 - ئاوی برنج بۆ چارەسەری سووتانەوەی پێست و ڕۆژبردن باشە.
 - بۆ چارەسەی سکچوون باشە بە تایبەتی لە منداڵان بە تایبەتی لە منداڵان بە تایبەتی ئەوانەی شیری چەور وەردەگرن.
 
سەرچاوەکان
 2560 بینین