چارەسەری سیستەمی بەرگری لەش
لەگەڵ ساردبوونی کەش و هەوا نەخۆشییەکان زیاتر دەبن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی بەرگری لەش، شآرەزایان دەڵێن سەرەڕآی خۆراکی ناتەندروست سترێسی بەهێزیش سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکات، هەروەها خۆراکی وەک پرتەقاڵ و بیبەر بە بوونی ڤیتامین C لە نەخۆشی دەمانپارێزێت.
شارەزایان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بۆ بەرگرییەکی بەهێزی لەش ئەمانە پێویستە
- بەردەوام دەستتان بە سابوون و ئاوی زۆر بشۆن.
 - بایەخ بە پاک و خاوێنی تایبەتی خۆت بدە.
 - میوە و سەوزە پاش شوشتنەوەیەکی باش ئینجا بخۆن.
 - بە ئاو ڕێژەی پێویستی شلەی لەش پڕ بکەنەوە.
 - شیر و پەنیری تازە بخۆن.
 - هێلکە و گۆشت باش بکوڵێنن.
 - هەردەم جووڵە بە ماسولکەکان بکەن.
 - کاتی تەواو بۆ خەو تەرخان بکەن.
 
سەرچاوەکان
 842 بینین