گەرما لێدان - گەرما بردن
گەرما لێدان بەهۆی ناتەواوی لە میکانیزمی ڕێکخستنی گەرمای لەشدا ڕوودەدات بەهۆی خۆدانە بەر تیشکی خۆرەوە بە شێوەکەی بەردەوام و ڕاستەوخۆ و زیاد لە پێویست. ئەمەش وادەکات پلەی گەرمای لەش لە (٣٧) پلە کە ڕێژەی سروشتی خۆیەتی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە تا دەگاتە (٤١) پلە و زۆرتر.
بۆ هێنانە خوارەوەی گەرمای لەش دەبێت زۆر خێرا چەند هەنگاوێک هەڵ بگرین.
نیشانەکانی
- لەوانەیە کەسەکە بێ هۆش ببێت.
 - کەسی گەرما لێ دراو بێ ئارام و گێژ دەبێت.
 - کەسی گەرما بردوو لە هەست کردن بە گەرمای زۆر ناڕەحەت دەبێت و سەری ژان دەکات.
 - لێدانەکانی دڵی توند تود و خێرا خێرا دەبێت.
 - لە کۆتاییدا کەسەکە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بچێتە (I.C.U).
 
ڕوبەڕووبونەوەی گەرما بردن
- فریاگوزاری بانگ بکەن.
 - کەسی گەرما بردوو لە حاڵەتی نیوە دانیشتندا دابنێن.
 - هەموو جلەکانی لەبەر دابکەنن.
 - توش بووەکە لە پەتویەکی ساردی تەڕەوە بپێچن.
 - ئەو پەتوەی کە لە نەخۆشەکەوە پێچراوە بەردەوام بە ئاوی زۆر سارد تەڕ بکەن.
 - ئەو پەتووەی کە تەڕتان کردووە بەردەوام باوەشێنی بکەن.
 - تا ئەو کاتەی کە نەخۆش هەرس بە سەرما ناکات واز لە هەنگاوەکان مەهێنن و دووبارەیان بکەنەوە تا پلەی گەرمی لەشی کەسەکە دەبێتەوە (٣٨) پلە.
 - وریا بن کە دیسانەوە پلەی گەرمای بەرز نەبێتەوە.
 
تێبینی
ئەگەر نەخۆشەکە بێ هۆش بوو ئەوا لە حاڵەتی (ڕیکاڤەری) دا فێنکی بکەنەوە.
سەرچاوەکان
 1091 بینین