ئەو نەخۆشیانەی کە لە ئاژەڵە ماڵیەکانەوە توشیان دەبین

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-21:40:00 - کۆدی بابەت: 738
ئەو نەخۆشیانەی کە لە ئاژەڵە ماڵیەکانەوە توشیان دەبین
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی لە‌ ئاژە‌ڵە‌ ماڵییە‌كانە‌وە‌ توشیاندە‌بین

ھە‌موو كەسێك ئە‌گە‌ری ھە‌یە‌ لە‌ئاژە‌ڵە‌ ماڵییە‌كانە‌وە‌ نە‌خۆش بكە‌وێ، بە‌ڵام منداڵان، ئە‌وانە‌ی نە‌خۆشیی درێژخایە‌نیان ھە‌یە‌ و خانمانی دووگیان مە‌ترسییەكی زیاتریان لە‌سە‌رە‌ لە‌و ئاژە‌ڵانە‌ی ڤایرۆس، بە‌كتریا و كە‌ڕووە‌كانیان بۆ بگوێزرێتە‌وە‌...

ئە‌مانە‌ ھە‌ندێك نموونە‌ن:

١- پشیلە‌ و سە‌گ
بە‌كتریای «كۆمپالیۆباكتە‌ر» بۆ مرۆڤ دە‌گوێزێتە‌وە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی سكچون و ڕشانە‌وە‌. پشیلە‌ بە‌وە‌ش ناسراوە‌ بە‌‌كتریای سالمۆنێلا دە‌گوێزێتە‌وە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی گرانە‌تا و ھە‌وكردنی جۆراوجۆر.

٢- خشۆك و وشكاوە‌كیە‌كان
ئە‌مانیش بە‌كتریای «كۆمپالیۆباكتە‌ر» دە‌گە‌وێزنە‌وە‌. توێژینە‌وە‌یە‌ك سە‌لماندویە‌تی ١١٪‏ی حاڵە‌تە‌كانی گواستنە‌وە‌ی ئە‌و بە‌كتریایە‌ لە‌ كە‌سانی خوار تە‌مە‌نی ٢١ ساڵدا لە‌ بۆق و كیسە‌ڵ و ماری ماڵییە‌وە‌ن.

٣- توتی و كۆتر
كۆتر و‌ توتیە‌كان نە‌خۆشیە‌گە‌لێك دە‌گوازنە‌وە‌ كە‌ لە‌ منداڵ و پیرە‌كاندا مە‌ترسیدارن. ئە‌و بە‌كتریایانە‌ی لە‌لایە‌ن توتییە‌وە‌ دە‌گوازرنە‌وە‌ بە‌ كلامیدیا ناسراون. ھە‌ندێكجار ڕیقنە‌ی وشك بووی ئە‌و باڵندانە‌ بە‌ھۆی باوە‌ ھە‌ڵدە‌گیرێن و بە‌كتریاكە‌ لە‌ ڕێگە‌ی ھە‌وا بۆ خەڵكی دە‌‌گوازرێتە‌وە‌.

٤- مێشولە‌ی حە‌شاردراو
ھە‌ندێك جار كە‌رە‌ستە‌ی لە‌نگە‌و تە‌نانە‌ت نوێش كە‌ لە‌ ناوچە‌كانی بە‌ربڵاوی تایی دانكە‌وە‌ باردە‌كرێن، مێشولە‌ی ھە‌ڵگری ئە‌و نە‌خۆشییە‌یان تیادایە‌ و كاتێك لە وڵاتی میوان بە‌رە‌ڵا دە‌بن، نە‌خۆشییە‌كە‌ دە‌گوازنە‌وە‌ بۆ خە‌ڵكی.

٥- سە‌گ و ڕێوی
دە‌كرێ لە‌ ڕێگە‌ی گە‌ستنە‌وە‌ ڤایرۆسی ھاری بۆ مرۆڤ بگوێزنە‌وە‌.

دە‌كرێ ژیان لە‌گە‌ڵ ئاژە‌ڵ سودی ھە‌بێ؟

توێژینە‌وە‌ ھە‌ن دە‌ریانخستوە‌ ئە‌و منداڵانە‌ی سە‌گ و پشیلە‌ لە‌ نزیكیان دە‌ژین، كە‌متر تووشی ھە‌ستە‌وە‌ری و ڕە‌بۆبدە‌بن.

چۆن مە‌ترسی ئاژە‌ڵی كێوی كە‌مكە‌ینە‌وە‌؟

دە‌بێ ماوە‌ ماوە‌ پیشانی پزیشكی ڤێتە‌رنە‌ری بدرێن و كوتانی پێویستیان بۆ ئە‌نجامبدرێ، ھە‌موو جارێكیش دوای دە‌ست دان لە‌ ئاژە‌ڵە‌كان، بە‌ باشی دە‌ستە‌كانمان بشۆین.


سەرچاوەکان



1488 بینین