سەرەتا
هۆکاری سڕبوونی دەستەکان چین؟ (بە عەرەبی: ما هي أسباب خدر اليد؟، بە ئینگلیزی: ?What are the causes of numbness in the hands)، کۆنیشانەکانی تونێڵی مەچەک واتا بێهێزی و سڕبوونی دەست و پەنجەکان بەتایبەت لە شەودا، ئەم حاڵەتە بەهۆی فشار کەوتنەسەر دەماری ناوەندی ناوچەی مەچەک ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی بێهێزی و سڕبوونی دەست و مەچەک.
هۆکارەکان
- ناڕێکی لە غودەی دەرەقیدا.
 - دووگیانی.
 - تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
 - قەڵەوی و کێشی زیادەی لەش.
 - هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی.
 - ماندووبوونی دەست بەهۆی کارکردنەوە.
 - ژنان بەراورد بە پیاوان زیاتر تووشدەبن.
 
نیشانەکان
- هەستکردن بە بێهێزی یان ئاوسانی پەنجەکانی دەست.
 - هەندێکجار نەخۆشەکە هەست بە تەزوویەکی کارەبایی دەکات.
 - لە ئەگەری چارەسەرنەکردندا دەبێتە هۆی لاوازی لە ماسولکەکانی دەستدا و بە ئاسانی شت لە دەستی کەسەکە دەکەوێتە خوارەوە.
 
چارەسەرەکان
گیرانی دەمار سێ جۆری هەیە لە هەر جۆرێکیان چارەسەریان جیاوازە:
- دەبێت نەخۆش پشوو وەرگرێت، قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ ئازار شکێن.
 - نابێت کاری پێبکرێت، هەروەها پێویستە قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ بەکارهێنانی دەرزی.
 - ئەگەر دەمارگیرانەکە زیاتر بوو، دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
 
سەرچاوەکان
 1068 بینین