سەرەتا
هۆکار و نیشانەکانی گەورەبوونی دڵ (بە عەرەبی: أسباب وأعراض تضخم القلب، بە ئینگلیزی: Causes and symptoms of an enlarged heart)، دڵ بۆ ئەوەی چالاکی ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات دەبێت قەبارەیەکی گونجاوی ھەبێت، بەڵام بەهۆی بەرزی پەستانی خوێن و هۆکاری زگماکییەوە قەبارەی دڵ دەگۆڕێت.
هۆکارەکان
- بەرزی پەستانی خوێنی جەستە.
 - بەرزی پەستانی خوێنی سییەکان.
 - ھۆکاری زگماکی.
 - توانای ھەڵگرتنی خوێنی کەمتر دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات بڕێکی کەمتر لە خوێن پاڵ بنێت و سستبوونی دڵ دروست دەبێت.
 
نیشانەکان
- ھەناسە توندی لە کاتی جووڵەکردن یان لە کاتی پاڵکەوتن یان لە کاتی پشوودان .
 - ئاوسانی قاچەکان، کە ڕەنگە سک و زێ بگرێتەوە .
 - سستبوونی گورچیلە.
 - تێکچوونی چالاکی جگەر و زەردوویی.
 - وەستانی دڵ و مردنی لە ناکاو.
 
چارەسەر
تاکوو قۆناغە کۆتاییەکانی بە دەرمان کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام لە دوای ئەوە تەنیا چاندنەوەی دڵ تاکە چارەسەر دەبێت.
سەرچاوەکان
 982 بینین