باسی سوودەکانی هەڵوژە ڕەشە
- لە (١٠٠)گرام هەڵوژەی پاک کراودا (٣٠٠) ملی گرام کالۆری تێدایە و ڤیتامین C و فۆسفۆڕ و شەکری زۆرە، کە سوودی گرنگیان هەیە بۆ جەستە.
بۆ قەبزی و گەرمی لەش و ژانە سەرێک کە لە گەرمیەوە بێت بەسوودە. - بۆ سەفرا و وشکی مەزاج بەسوودە و خەستی خوێن شل دەکاتەوە.
 - هێلنج و تینوویەتی و خوران و وشکی سنگ چارەسەر دەکات.
 - بەو جۆرە بخورێت باشترە نەوەک بە کاڵی بخورێت (٤٠٠گرام هەڵوژە و (٢٠٠)گرام شەکر لە (١.٥)لیتر ئاوی بکە و سەری دابپۆشە و لێی بگەڕێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پاشان کەی حەزت کرد پیاڵەیەک بە ئاو و هەڵوژەوە دەخۆیت، وە دەکرێت شەکری زیاتر تێبکەیت و بیکوڵێنیت تاوەکو جوان نەرم دەبن، وەکە دەنکی لێ دەربکەیت بۆ مرەبایش دەبێت.
 - بۆ وەرەمی قورگ و لەوزە و ئاوی لوت و بەهێزکردنی پوک و (١٠)گرام گەڵای ناسکی سەرەتولەکانی لەناو یەک پەرداخ ئاودا بکوڵێنت و غەرغەرەی پێدەکرێتەوە و لەگەڵ هەنگوین دەخورێت و کرم کوژە.
 - لە چاوکردنی ئاوی هەڵوژەی گەشتوو چاو بەهێز دەکات.
 - بۆ زیپکەی تەڕی دەم و چاو هەڵوژەی کوتراو بە سرکە لێی بدە.
 - بۆ زیپکە و جۆشی ناو دەمی مناڵ بە لەتێک هەڵوژە مەساجی بدە و بیخوات باشە.
 - بۆ قەبزی (١٠)دانە هەڵوژە یان ئاڵوباڵوە وردەکان کە وشک کرابن (١٢)کاتژمێر لە تاودا دابنرێت و دوای ئەوە (١٠)خولەک بکوڵێنرێت کە سارد بوویەوە چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆی تێبکە و بیخۆ.
 
سەرچاوەکان
 1127 بینین