چۆن لە چرچبونی پێستی ژێر چاو خۆت بپارێزیت
چاو یەكێكە لەو شوێنانەی جەستە كە لەكاتی ھیلاكیدا زۆر نیشانەی لەسەر دەردەكەوێت و زۆر ماندووكردنی دەبێتەھۆی چرچبونی پێستی چواردەوری، ھەر بۆیە پزیشكەكان ئەم كارانەیان دیاریكردووە بۆ خۆپاراستن لە چرچبونی پێستی ژێر چاو لەمانەی خوارەوە:
- لە كاتی ھەست كردن بە چرچبونی پێستی ژێر چاو پەنجەكانت بەكاربھێنە بۆ شێلانی و كەمكردنەوەی ئەو چرچانەی تێیدایە، ئەوەش وادەكات شلە و ھەوای كۆبۆوەی ناو ئەو شوێنە كەم ببێتەوە و ھەوڵبدە بەشێوەیەكی بازنەیی پەنجەت بجووڵێنێت.
 - لەكاتی خەوتندا لەشوێنێكی كراوەدا مەخەوە، چونكە ھەوا دەچێتە ناو چاو ئەوەش دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان و چربوونی پێستی ژێر چاو.
 - پێویستە ڕۆژانە ٢ لیتر ئاو بخۆیتەوە و گژوگیا بەكاربھێنیت لە ئاودا و ئەوەش ناھێڵێت ئەو بەشەی پێست چرچ ببێت.
 - داخستنی ماوە بە ماوەی پێڵوەكانی چاو لەكاتی بەكارھێنانی كۆمپیتەردا یارمەتیدەرە بۆ وشكنەبوونەوەی چاو و ئەوەش ناھێڵێت چاو ھیچ نیشانەیەكی ھەڵئاوساوی و چرچبوونی پێوە دیاربێت.
 - كەمی ڤیتامین بی٢ و سی ھۆكارێكی سەرەكییە بۆ ھەڵئاوسانی پێستی چواردەوری چاو و دواتریش چرچ دەبێت، ھەربۆیە پێویستە بایەخێكی زۆر بەو جۆرە خواردنانە بدەیت كە ئەو ڤیتامینانەی تێدایە.
 
سەرچاوەکان
 1033 بینین