گۆشتی زیادەی سەر چاو
گۆشتی زیادەی سەر چآو کۆمەڵێک دەمارە ڕیشاڵەن کە بە شێوەی سێ گۆشەیەک کۆدەبنەوە و دەچنە سەر چاو، بە هێواشی بەرەو گلێنە دەچێت و دایدەپۆشێت. پاشان ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆکاری دروست بوونی گۆشتی زیادەی سەر چآو بریتین لە:
- با
 - تەپ و تۆز
 - تیشکی زۆر
 
لە سەرەتاکانی دروست بوونی ئەم گۆشتە زیادەیە لەوانەیە خوران و سوتانەوە دروست ببێت و کەم کەم ئەم نیشانانە نامێنێت. لە کاتی تەنک بوونی ئەم گۆشتە زیادەیە هیچ کێشەیەکی نییە جگە لە تێکدانی جوانی چآوەکان، بەڵام لە کاتی گەورە و قەڵەوی بوونیدا دەبێت بە نەشتەرگەری لاببرێت و لە (٣٠٪) ئەم گۆشتە زیادەیە پاش نەشتەرگەری دووبارە هەڵ دەداتەوە.
سەرچاوەکان
 1603 بینین