نیشانەکانی تووش بوون بە خەمۆکی
لە كەسی تووشبوو بە خەمۆكیدا تێبینی ھەندێك دیاردە دەكرێ، لەوانە
   ــ كەسەكە میزاجی دادەبەزێ و ھەستی بێھیوای دایدەپۆشێ، خەمبارە و ئارەزووی ھیچی نییە.
   ــ چالاكییەكانی كەسێكی ئاسای لە تووشبووەكەدا بەدی ناكرێ.
   ــ گۆڕانی كێش: كێشی كەسەكە ٥٪ كەم دەكات یان زۆر دەبێت بێئەوەی مەبەستی بێ.
   ــ گۆڕانی خەو: نووستنێك كە ئێجگار كەمە یان ئێجگار زۆرە بە بەراورد بە كەسی ئاسایی.
   ــ بێھێزی و لەشداھێزرانی بەردەوام.
   ــ گۆڕانی وێنەی خود: ھەست بە كەمی دەكات، یان زۆر خۆبەزلزان دەبێ یان ھەست بە تاوان دەكات.
   ــ نەمانی توانای سەرنجدان و بڕیاردان.
   ــ ھەوڵ و پلاندانان بۆ خۆكوشتن.
 ھەركەسێك لەم ھەشت خاڵە، پێنج دانەی تێدابن كە دوو ھەفتە بەردەوام بن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە تەنیا خەمبار نییە و ئەگەری زۆرە تووشی نەخۆشیی بووبێ، دوا بڕیاریش پزیشكی دەروونی دەیدات.
پزیشكی دەروونی سەرەتا لێكیدەداتەوە ئاخۆ ھۆكاری ئەو خەمۆكییە، نەخۆشییەكی جەستەیی یان ماددەیەكی ئاڵودەكار نییە؟