توانای بینینت زیاد بكە زۆر بە ئاسانی
ھەندێ كەس بەھۆی زۆر بەكارھێنان و تەماشاكردنی شاشەی كۆمپیتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل بۆ چەند كاتژمێرێكی دوور و درێژ چاویان دوچاری سوربونەوە و كزبوون دەبێت،  لێرەشدا حەوت ڕاھێنانی ئاسانتان پیشان دەدەین بۆ بەھێزكردنی توانای بینین.
 ١- تەركیز بكە سەر تەنی نزیك پاشان تەركیز بكە سەر تەنی دوور. 
 ٢- چاوت بجوڵێنە بەلای سەر و خوار و ڕاست و چەپ.
 ٣- بە توندی چاو دابخە.
 ٤- بە چاوت چوارگۆشەیەك دروست بكە واتە بە ھەر چوار ئاراستەكە بیجوڵێنەوە.
 ٥- بە خێرای و چەند جارێك چاوت دابخەو بیكەرەوە.
 ٦- چاوت بەشێوەێەك بجوڵێنە بازنەیەكی پێ دروست بكەیت.
 ٧- دەستەكانت لە یەك بخشێنە تاوەكو گەرم دەبن پاشان بیدە لە چاوت بە كراوەی.
سەرچاوەکان
 1758 بینین