لیمۆی شیرین
لیمۆی شیرین یەکێکە لەو میوە خۆراکییە خۆش و دڵگرانە کە لە باکوور و باشوی ئێران پەروەردە دەکرێ، لیمۆی شیرین لە لیمۆی ترش گەورەترە هێندێ کات بەقەد پرتەقاڵێکی گەورەی لێ دێ.
تایبەتمەندی
 ١. لیمۆی شیرین میوەیەکە فێنکت دەکاتەوە و شلەژان و توونیەتی نەخۆشی تاودار لادەبا.
 ٢. تێکەڵییەکان وەک لیمۆی شیرین،  سەرەگێژە ناهێڵی ئەگەر لەگەڵ کەمێک هەنگیون بیخۆنەوە دڵەراوکێ و دوودلی لادەبا.
 ٣. لیمۆی شیرین چونکە ڤیتامینەکانی C و پتاسیۆمی تێدایە باشترین ڕێکخخەری دڵە.
 ٤. لیمۆی شیرین دەزگای لەش رێکوپێک دەکا، گشت تەنراوەککانی لەش خۆراک دەدا و بەخێویان دەکا.
 ٥. لیمۆی شیرین ماسولکە بەهێز دەکا.
 ٦. لیمۆی شیرین لە دەستەی تێکەڵییانە لکانی خوێن کە بەهۆی توندبوونی دەماری خوێنییە (تصلب الشرایین) ماسینی دیواری رەگ و رەش هەڵگەرانی دەماری خوێن، ئیفلیجی ناتەواو و گەڕووە خڕە چارە دەکا.
 ٧. لیمۆی سیرین، ژارەکنای لەش دەتوێنێتەوە و لە بەیینیا دەبا.
 ٨. تێکەڵیەکان بۆ وێنەی لیمۆی شیرین خاوەنی رەچەلەکی پێکهێنەری خوێنە کە تێکەڵەیەکی بەکەڵکە بۆ دەمار و دڵ.
 ٩. لیمۆی شیرین خاوەنی ڤیتامینەکانی B1,B2,C ـیە و خوێیەکانی کان، کلسیۆم و ئاسنە.