ئاوڵە
ئاوڵە بە دوو جۆر خۆی دەنوێنێ, بچووک و گەورە. ئاوڵەی گەورە زیاتر درمە.
زانیاری گشتی لەسەر ئاوڵە
- لە ماوەی متبووندا (٧-١٧ رۆژ) توشبوو لەوەناچێ نەخۆش بێت.
 - جۆرەکانی ئاوڵە:
١. جۆری ئاسایی: باوترینە.
٢. گۆڕاو: جۆرێکی سووکە لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە پێشتر کوتراون.
٣. پیس: زامەکان تەخت و پتەون.
٤. خوێنبەربوون: خوێنبەربوون لە ناوپۆشەکانی لەش و پێستەوە. - ئاژەڵ و مێروو ڕۆلیان نییە لە بڵاوکردنەوەی نەخۆشیەکەدا.
 - ئەو کەسانەی لە پێش ١٩٧٢ ـەوە کوتراون ڕەنگە هێشتا هەندێ بەرگری لە لەشیاندا مابێ.
 - پێکوتەی ئاوڵە ئەگەر تا چوار رۆژیش پاش بەرکەوتن بەکاربهێنرێت یا پێش سەرهەڵدانی پەڵەکان دەبێتە هۆی ڕێگرتن لە نەخۆشییەکە و هێورکردنەوەی.
 
توشبوون
- لەماوەی متبووندا نەخۆش خەڵکی تر تووش ناکات.
 - پاش دەرهەڵدانی تا و لەماوەی یەکەم هەفتەی لیرگەکانی پێستدا، ئەگەری توشبوون زیاترینە ئەگەر مرۆڤ روبەروو لەگەڵ نەخۆش راوەستێ.
 - نەخۆش تاماوەی سێ هەفتە نەخۆشیەکە بڵاودەکاتەوە تا قەتماگەکان لە بڵقەکان دەبنەوە. تەماس لەگەڵ نەخۆش پاش ئەم کاتە ئەگەری تووشکردنی زۆر کەمە.
 - لەچاو خۆیدا پەتا (بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە) زۆر بە هێواشی دروست دەبێت. هەر ٢-٣ هەفتە جارێک حاڵەتی تازە سەرهەڵدەدەن.
 
گواستنەوە
- لە نەخۆشەوە بۆ کەسێکی تر بەهۆی بڵاوکردنەوەی پرژی هەواوە کە لەکاتی تەماسی رروبەروو و کۆکیندا.
 - بەهۆی کەلوپەل و پێخەفی توشبووەوە.
 - لە بینا داخراوەکاندە لە رێگەی هەواوە ڤایرۆسەلە بە سیستەمەکانی هەواگۆڕیندا بڵاودەبێتەوە.
 - مێروو و ئاژەڵ هیچ رۆلیان نیە لە گواستنەوەدا.
 
نیشانەکان
- پاش ماوەی متبوون نەخۆش هەست بە بێتاقەتی دەکات، نیشانەی وەک هەڵامەت،تا،سەرئێشە، پشت ئێشەی توند و هەندێ جاریش سک ئێشە و ڕشانەوە.
 - پاش ٢-٣ رۆژ تا کەم دەبێتەوە، نەخۆش بەرەو باشی دەچێ. بەڵام پەڵەی سووری ورد ەسەر زمان و ناودەمی پەیدا دەبن. پاشان ئەمانە دەبن بە زام و دەتەقن و ڤایرۆسێکی زۆر بڵاودەکەنەوە ناو قورگ و دەم. لەم کاتەدا نەخۆش لەوپەرێ بڵاوکردنەوەی نەخۆشییەکەدایە. لەماوەی ٢٤ سەعاتدا پەڵە لەسەر دەموچاو پاشان قۆڵ و لاق و دەست و پێ ]ەیدا دەبن. ئەم بڵاوبوونەوە بەرەبەرەیەی پەڵەکان نیشانەیەکی جیاکەرەوەی ئاوڵەن.
 - لە چوارەم ڕۆژدا بڵقەکان پڕدەبن لە شلەیەکی خەست و نۆۆکێک لە ناوەراستیاندا دەردەپەڕێت، ئەمەش جیاکەرەوەیە. لەم کاتەدا تا کەم دەبێتەوە.
 - ١٤-٨ ڕۆژ پاش سەرهەڵدانی یشانەکان زامەکان قەتماغە دەبەستن و کاتێ ئەم قەتماغانە دەکەون شوێنیان بە قووڵی جێ دەمێنێ.
 
چارەسەر
تا ئێستا هیچ دەرمانێکی بەکار نییە جگە لە چارەسەرکردنی نیشانەکان.
وریایی و خۆپاراستن
- ئەو کەسانەی لەگەڵ نەخۆش خەریکن وەک کەسوکار و کارمەندانی تەنسروستی و مردوشۆرەکان پێویستە دەستکێش و سەردیە و کڵاو و ماسک بەکاربێنن تەنانەت ئەگەر کوترابێتیشن
 - نەخۆش پێویست ناکات جیابکرێتەوە
 - شوشتنی نەخۆش بە ئاو و سابوون بەتایبەتی بە سابوونێکی پاکژکەرەوە.
 - پاککردنەوی دەوروبەر بە گیراوەی فاستێکی روون (یەک کەوجکە چا بۆ یەک لیتر ئاو) و سوشتنی جلوبەرگ و پێجەف و خاولی بە ئاوی گەرم و تاید و فاس.
 - جەنازەی ئەوانەی بە ئاوڵە دەمرن پێویستە زۆر لە قوڵاییدا بنێژرێن (لانی کەم دوو مەتر) و بە تەواوی بە خۆڵی قسڵ (کالسیۆم و هایدرۆکساید) پاشان بە گڵ دابپۆشرێن، یاخود ئەگەر دابونەریت ڕێگە بدات بسوتێنرێن.
 - ئەگەر گومان لە حاڵتێک کرا پێویستە دەسبەجێ دەسەڵاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێنەوە.
 
سەرچاوەکان
 4701 بینین