باسی ئەنەناس
بەشە بەکارهاتووەکەی بەرەکەییەتی مێژووی و سەرچاوەکەیەشی ناوچەی هێڵێ ناوەڕاست و ئەمەریکای ناوەڕاست و خوارو و دورگەی هاوای و تایلەندە. مێژووی زۆر ڕوون نییە کەوا چۆن هاتۆتە ئاسیا و ئەوروپا.
پێکهاتەی ئەنەناس
- ئاو.
 - شەکر.
 - خەمیرەی (برۆملین).
 - ڤیتامین (ئەی و سی و بی).
 - کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و فلۆر.
 
بەکارهێنانی پزیشکی ئەنەناس
- بۆ پیشەسازی خۆراک بەکاردێ تاوەکو تامەکەی خۆش بکا، هەروەها بۆ تازەکردنەوە و نەرم نیشاندانی گۆشتە توندەکان بەکاردێت.
 - بۆ نەخۆشییەکانی سەرما و هەڵامەت باشە، چونکە ڤیتامینی (سی) زۆرە.
 - بۆ شکاندنی تێنویەتی و ڕۆژووبردن باشە کاتی هاوینە.
 - زیاد کردنی میز کردن و توانەوەی بەردی گورچیلە و بەرگری هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
 - بۆ ئەوانەی ڕێجیم دەکەن باشە چونکە شەکری کەم تیایە و میزکردن زیاد دەکات.
 - بۆ کەم کردنەوەی نیشتنی چەوری لە ناو بۆریەکانی خوێن باشە.
 - هەرسی خۆراک ئاسان دەکات و قەبزی ناهێڵێ.
 - چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری زەردوی دەکات.
 - بەهۆی بوونی ئینزیمی برۆملین تیایدا بەرگری لە ئاوسانی شانەکان و شێرپەنجە دەکات، بۆیە لە دروستکردنی زۆر دەرمان بەکاردێت.
 - بەرگری لە سووتان و برین دەکات.
 - بەرگری لە هەوکردنی ددانەکان دەکات، چونکە ماددەی فلۆری تیایە و بۆ گەشەی ددانی منداڵ باشە.
 
ئایە زۆر خواردنی ئەنەناس خراپە؟
- ئەناناس گەر بە بڕێکی زۆر بخورێت ئەوا ئەم خاڵە خراپانەی لێدەکەوێتەوە.
 - دڵ هەڵچوون و سکچوون.
 - کرژبوونەوەی ماسولکەی منداڵدان و پاڵدانی کۆرپەلە بۆ دەرەوە.
 - دەرکەوتنی ماک لەسەر پێست و لێو و زمان.
 
کارلێکردنی ئەنەناس لەگەڵ دەرمانی پزیشکی
- نابێت ئەوانەی پەستانی خوێنیان هەیە و حەبی کۆمەڵەی (ACE) بەکاردەهێنن وەک کاپۆتین و ئەمیلۆدیپین و ئەوانی تر، ئەنەناس بخۆن.
 - ئەوانەی دەرمانی شلبوونەوەی خوێن دەخۆن وەک (کۆمادین - هیپارین و ۆرفارین).
 - ئافرەتی دوگیان چونکە ماسولکەی منداڵدان کژ دەکات و دەبێتە هۆی لەبارچوون.
 - تێکچوونی کاری گەدە و پشێوی تیایدا.
 
سەرچاوەکان
 1788 بینین